پێنج بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی سلێمانی هەژاند

هەندێكیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستیپێكراوە

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج بومەلەرزە لە قەزای پێنجوێن ڕویداوە.

دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان بڵاویكردەوە، وێستگەی بومەلەرزەی دەستەكەیان ڕودانی پێنج بومەلەرزەی لە قەزای پێنجوێن-ی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی تۆماركردووە، پاش ئەو بومەلەرزە سەرەكییەی ئێواری دوێنێ لە ناوچەكەدا ڕویداوە.

ئاشكراشیكرد، بومەلەرزەكان لەكاتی نزیك لە یەكتر ڕویانداوە، یەكەمیان لە كاتژمێر 04:30ی بەرەبەیان بە گوڕی 3.6 پلە و لە دووری 54 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، دووەم لە كاتژمێر 04:35 و بە گوڕی 3.4 و لە دووری 56 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاكە بووە.

بومەلەرزەی سێیەم لە كاتژمێر 04:46 و بە گوڕی 3.8، چوارەم لە كاتژمێر 04:48 و گوڕی 3.0 و پێنجەم و كۆتایی لە كاتژمێر 05:22 و بە گوڕی 3.7 و لە دووری 55 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بووە، وەك ئەوەی دەستەكە ئاشكرایكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لە بومەلەرزەكان لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیانپێكراوە.

چەند كەسێكیش برینداربوون.. بومەلەرزەكە لە پێنجوێن زیانی مادی لێكەوتووەتەوە

ئێوارەی سێشەممەی ڕابردوو 6ی نیسان بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر شەش کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پێنجوێن و 39 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری بانە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتردا ڕویدا و لە سلێمانی و دەوروبەری هەستیپێكرا.

ڕۆژی پێنجشەممەش دوو بومەلەرزەی دیكە بە گوڕی 3.3 و 3.2 قەزای پێنجوێنی هەژاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد

بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی ھاکاسۆنی پلاتفۆرمی…
زیاتر ببینە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، هەڵبژاردنی…
Total
0
Share