نەرمین قادر: من و شێرپەنجە بووین بە دوو هاوڕێ

نەرمین قادر، هونەرمەندی شانۆكار و ئەكتەری دیاری نێو “بەرنامەی بەرنامە” لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا نووسیوویەتی، ” من و شێرپەنجە بووین بە دوو هاوڕێ”.

نەرمین قادر نووسیوویەتی، “هیوادارم ئەم رۆژە بۆ هەموو تووشبووانی شێرپەنجە ببێتە رۆژێكی خۆش و بەسەریدا زاڵبن و خواحافیزی لەیەك بكەن، چونكە ئەمە خەڵاتی خودای گەورەیە و دەبێت قبووڵمان بێت و شیفاش لەلای خودای گەورەیە و شیفای بەخێرمان بدات”.

ماوەی چەند ساڵێكە هونەرمەند نەرمین قادر دووچاری نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان سلێمانی: تەنیا ئەو جۆرە ڕاوەماسییە ڕێگەپێدراوە کە هێمنانەیە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە…
Total
0
Share