سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا 100 داری بڕیبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە 100 داری لە سنووری قەزای سەیدسادق بڕیوەتەوە.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، “دوای ئەوەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە زیاتر له‌ 100 دره‌ختی‌ له ‌سنووری‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق بڕیوه‌ته‌وه‌، توانرا تۆمەتبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقه‌وه‌ دەستگیربكرێت‌”.

ئاماژە بەوەکراوە، بەشێک لەو درەختانەی تۆمەتبارەکە بڕیویەتییەوە تەمەنیان لە 20 ساڵ زیاتر بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ر، س، ع) لەدایكبووی 1995 بەپێی ماددەی 42 لەیاسای ژینگه‌ دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

پلاسخارت: هەڵسەنگاندنمان بۆ حکومەتەکەی سودانی ئەرێنی بووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانێكى دیكه‌ى كۆچبه‌ران له‌ بیلاڕوسیاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم

بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له‌ بیلاڕوسیاوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌‌ ‏فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.‏ په‌یامنێرى تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر…
Total
0
Share