پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەك كارمەندی خۆی دەستگیر دەكات

پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەك كارمەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی دەستگیركرد، بەهۆی خراپ مامەڵەکردن و بەکارهێنانی هێز لەگەڵ چەند تۆمەتبارێک لەکاتی دەستگیرکردنیاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباردا لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاو و دوور لە ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێناوە”.

باسیلەوەشكردووە، “بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەو كارمەندانەی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیركراون”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیخستوەتەڕوو، “کارمەندەكان لە ئێستادا ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنراوە و لە ئێستاشدا ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە ماڵی مام لە بەغداد بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد کۆبوونەوەی…
زیاتر ببینە

لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردن لەنێوان گەڕەكە هەژارنشین و دەوڵەمەندنشینەكاندا جیاوازیی هەیە

لە شاری هەولێر، بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازیی هەیە، گەڕەكە هەژارنشینەكان لەنێو گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردندان،…
Total
0
Share