کەشناسێک: سەرما دەگەڕێتەوە

شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە سبەینێوە، بارستەهەوایەکی جەمسەری ساردی مامناوەند ڕوو لە زۆرێک لە وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست دەکات.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە سبەینێوە، بارستەهەوایەکی جەمسەری ساردی مامناوەند ڕوو لە میسر، سوریا، تورکیا و باکووری کوردستان، باکووری سعودیە و هەرێمی کوردستان دەکات، پلەی گەرما لە ڕۆژدا فێنک و مامناوەند دەبێت و چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوانیشدا زیاتر هەست بە دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت، لە درەنگانی شەو بۆ بەرەبەیان کەشێکی ساردی مامناوەند دروستدەبێت و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان: دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ڕایانگەیاند، دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات. لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو…
Total
0
Share