بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر كرد.
لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ئامادەیبوون، جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوولا و بەردەوامی هەماهەنگییەكان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان كرایەوە.
هەر لە دیدارەكەدا گرنگی گفتوگۆ و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەپێناو دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر لە وڵاتدا دووپاتكرایەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە و رایگەیاند، “ناكۆكییەكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكەن و پێویستە هەموومان پێكەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بكەین”.