چوار تۆن ئاوی بەسەرچووی ڕادێتەری ئۆتۆمبێل لەناوبرا

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکدا لە ناوچەی پیشەسازی دەستیانگرتووە بەسەر چوار تۆن ئاوی بەسەرچووی ئۆتۆمبێلدا “ئەنتیفرێز”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقایەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “لە کۆگایەکدا لە ناوچەی پیشەسازیی یەکی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەستیگرت بەسەر چوار تۆن ئەنتیفرێز و ئاوی بەسەرچووی ئۆتۆمبێلدا”.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی کۆگاکان، ئەو بڕە ئاوە بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە کۆگاکاندا ماوەی بەکارهێنانی بەسەرچووە و پێکهاتەکەی تێکچووە، هەربۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوبرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانى: چارەنووسمان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیریی پێمان دەڵێت چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و…
Total
0
Share