پۆلیسی راپەڕین هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پۆلیسی راپەڕین داوا لە هاوڵاتییانی رانیە و قەڵادزی دەکات، لە هەر فرۆشگا و کۆگایەک بینییان یاریی ئاگرین دەفرۆشرێت پەیوەندییان پێوەبکەن”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هاوڵاتییانی قەڵادزێ و رانیە ئاگاداردەکەینەوە لە هەر کۆگاو فرۆشگایەک یارییە ئاگرینەکان فرۆشران بەزوترین کات ئاگادارمان بکەنەوە”.

باس لەوەشدەکات، “رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو فرۆشیارانە دەگیردرێتەبەر کە ئەوکارە دەکەن”.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “هاوڵاتییان دەتوانن بە ژمارە تەلەفۆنی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە 104، پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ 5060، ئاگادارمان بکەنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share