پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “شەوی رابردوو لە گەڕەكی كانی با لە سلێمانی لە رووداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەنجام لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێردا تۆمەتبار دۆزرایەوە و دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ل.ت.ح.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.