میتا 10 هەزار كار هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی میتا، كۆمپانیای دایكی فەیسبوك و ئینستاگرام، رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكەی 10 هەزار كاری دیكە هەڵدەوەشێنێتەوە، پاش دەركردنی 11 هەزار كارمەند لە سەرەتای تشرینی دووەمی رابردوودا.

مارك زوكەربێرگ، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای میتا لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەو ژمارەیە كۆمپانیاكەی پێنج هەزار پۆست هەڵدەوەشێنێتەوە كە لە ئێستادا بەتاڵە، لەمەودوا هیچ كەسێكی تیایدا دانانرێت.

پشكی میتا بەڕێژەی 6% بەرزبووەوە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەكان دەربارەی كەمكردنەوەی پێشبینیكراوی وەزیفەكان، رەتكردنەوەی ئەو پرۆژانەی پێشینەی لاوازیان هەیە و لابردنی چەند توێژێكی كارگێڕی.

هەروەك پێشبینییەكانی دەربارەی خەرجییەكانی لەمساڵدا دابەزاند بۆ لەنێوان 86 بۆ 92 ملیار دۆلار، كە پێشتر لەنێوان 89 بۆ 95 ملیار دۆلاردا بوو.

هەنگاوەكەی میتا لە تشرینی دووەمی رابردوودا، كە ژمارەی كارمەندەكانی بە بڕی 11 هەزار كەمكردەوە، یەكەم بەخشین لەكاری بەكۆمەڵی كرێكاران بوو لە مێژووی 18 ساڵەی خۆیدا.

ژمارەی كارمەندەكانی میتا لە كۆتایی ساڵی رابردوودا گەیشتە 86 هەزار و 482 كارمەند.

بەپێی سایتی (ئێف وای ئەی) كە چاودێریی بەخشین لەكاری كرێكاران دەكات، پیشەسازیی تەكنەلۆجیا نزیكەی 290 هەزار كارمەندی لەكار بەخشیوە لە سەرەتای ساڵی 2022ەوەوە.

بابەتی پێشتر

بلینكن جەخت لە پێویستیی چارەسەری یەكجارەكیی كێشەكانی هەولێر و بەغداد دەكاتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share