زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای ئەپڵ دەگەیەنێت.

ئەم بڕیارەی یەکێتییەکە دەبێت تا ساڵی 2024 پەیڕەوکرابێت و سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییە زیرەکەکان دەگرێتەوە، بە ئایفۆن و ئایپادیشەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ کە تا ئێستا شێوە کەیبڵێکی تایبەتیی خۆی لە ئامێرە زیرەکەکانیدا بەکاردەهێنێت و ناوی “لایتنینگ”ـە، چاوەڕواندەکرێت زیانی گەورەی بەربکەوێت و ئەو تایبەتمەندییەی لەدەستبدات.

باس لەوە دەکرێت ئەم بڕیارەی یەکێتییەکە ژیانی بەکارهێنەران ئاسان دەکات و پارەیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا پاش ئەوە دێت، کۆمپانیا جیهانییەکانی پەیوەندی نەیوانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە، سەرباری ئەوەی ماوەیەکی زۆریان پێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەكارهێنانی بۆمبی ڕاستەقینەوە لە وێنەگرتندا هونەرمەندێك و وێنەگرێك برینداربوون

هونەرمەندێكی میسری لەكاتی وێنەگرتنی كارێكی هونەریدا بۆمبی ڕاستەقینەی بەكارهێناوە و بەوهۆیەوە خۆی و وێنەگرەكەی بە سەختی برینداربوون. محەمەد…
Total
0
Share