سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن.

ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى له‌زارى کۆمپانیای “NSO”ی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووه‌، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان به‌ناوى “پێگاسوس” دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، کۆمپانیای ئەپڵ ھۆشداریی داوەته‌ 11 دیپلۆماتکاریی ئەمریکی لە ھاککردنی تەلەفۆنەکانیان لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن به‌رنامه‌ى پێگاسوسەوە.

ئاشكراشیكردووه‌، ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە لە وڵاتانى ئوگەندا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا کاردەکەن.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ژمارەیەک کۆمپانیا کە یەکێکیان “NSO”یە، لە مانگی ڕابردوودا بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بەسەر دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان، خراونەتە لیستی ڕەشەوە.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

دەنگی تەقینەوە لە نزیک بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئێران بیسترا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share