میتاڤێرس.. هۆشداری لە جیهانە خەیاڵییەكەی مارك زۆکەربێرگ دەدرێت

ڕێگا بە بەکارهێنەران دەدات کارلێکی تەواوبکەن لەنێوان یەکتریدا لە جیهانێکی تەواو خەیاڵیدا

دزەپێكەری نهێنییەكانی “فەیسبووك” مەترسیی خۆی لەبارەی “میتاڤێرس- metaverse” و كاریگەرییەكەی لەسەر ناچاركردنی جیهانی گریمانەیی ئاییندەی تاكەكان دەدات لە ئاكامی ئاشكراكردنی زیاتری زانیارییە كەسییەكانیان و هۆگربوون بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڕێخۆشكردن بۆ كۆمپانیاكە لە قۆرخكارییەكی دیكەی جیهانی ئینتەرنێت.

فرانسیس هاوگین، دزەپێكەری زانیارییەكانی فەیسبووك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (ئەسۆشیەتد پرێس) ڕایگەیاند، خاوەنكارەكەی پێشووی (مارك زۆکەربێرگ) پەلەیكرد لە ڕاگەیاندنی “میتاڤێرس” بەهۆی ئەوەی “ئەگەر گفتوگۆكەت بەدڵ نەبوو، هەوڵبە گفتوگۆكە بگۆڕیت”. وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو زانیارییانەی پێشتر سەبارەت بە كەموكوڕییەكانی فەیسبووك ئاشكرایكرد.

وتیشی، “پێویستە فەیسبووك پلانێكی ڕوونی بۆ میتاڤێرس هەبێت بەرلەوەی هەموو ئەو شتانە بونیادبنێن، لەبەرئەوەی دەتوانن خۆیان لەپشت دیوارەوە حەشاربدەن و بەردەوامیبدەن بە ئەنجامدانی هەڵەی بێمەبەست و بەردەوامبن لە دروستكردنی شتانێك كە پێشینە بدەنە قازانجەكانیان پێش ئاسایش و پاراستن”.

جیهانە خەیاڵییەكە
پێشتر مارك زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای میتا (فەیسبووکی پێشوو) ڕایگەیاندبوو، میتاڤێرس پڕۆژەیەکە بۆ تێکەڵکردنی جیهان یان ژیانی ڕاستەقینە لەگەڵ جیهانێکی خەیاڵیدا، کە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا دەبێتە ڕاستی و ئامادەدەبێت.

پڕۆژەکە ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات کە کارلێکێکی تەواوبکەن لەنێوان یەکتریدا، کە هاوشێوەی ئەڤاتار وایە، لە جیهان یان کەشێکی تەواو خەیاڵیدا لەڕێگای بەکارهێنانی سیستەمێکی سێ ڕەهەند 3D ـیەوە، ئەو جیهانە بەجۆرێك دەبێت کە هاوشێوەی ژیانی ڕاستەقینەی ڕۆژانەی مرۆڤەکان دەبێت، بەکارهێنەران دەتوانن لەگەڵ یەکدا یاریبکەن و کۆببنەوە و گفتوگۆ و دیدار بکەن و تەنانەت پێکەوە بچنە ئاهەنگەكانی میوزیك و شانۆکانیش.

پڕۆژەی میتاڤێرس پێکدێت لە زنجیرەیەك جیهانی خەیاڵی پێکەوەبەستراو، کە تیایدا بەکارهێنەران دەتوانن لە جیهانی فەیسبووکەوە تێکەڵی جیهانی ئەپڵ و گوگڵ ببن.

لەبارەی پڕۆژەكەوە پسپۆڕانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی پێیانوایە هاککەرەکان دەتوانن زانیاریی بەکارهێنەران بە ئامانج بکەن و لە هەڵسوکەوت و زمانی جەستە و کردارە فیزیۆلۆجییەکانیان بگەن و هەرچییان بوێت لەبارەی کەسەکان بەدەستیبهێنن، نیشاندانی مەترسییەكەی هاوگین-یش لەهەمان چێوەدایە.

بابەتی پێشتر

گرێبەستی چاڤی بەرشلۆنە دەخاتە بەردەم لێکۆڵینەوە

بابەتی دواتر

داهاتی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا دەگاتە 800 ملیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share