چاڤی دەڵێت ئێستا نۆرەى کلاسیکۆیە

چاڤی هێرناندێز دەڵێت ئێستا نۆرەى ئەوەیە بیر لە یارییەکەى کلاسیکۆ بکەینەوە و ئامادەکاری تەواوی بۆ بکەین.

چاڤی پێیوایە ئەوان پێشتر پێویستیان بەوە نەبووە بە هاوکاری ناوبژیوان یاریی ببەنەوە و هەرگیزیش هەستی بە شتێکی وا نەکردووە.

هەندێ لە وتەکانی چاڤی

/  یارییەكی كۆتایی گرنگمان هەبوو بردمانەوە لەئەمڕۆوە بیر لە كلاسیكۆ دەكەینەوە

/ بردنەوەیەكی ئاڵتونی بوو لە یاریگایەكی قورس بەرامبەر یانەیەكی بەهێز و هاندەرێكی باش

/ شانازی دەكەم بە شێوازی یاریكردنی تیپەكەم

/ لە هێرشێكی هەڵگەڕاوەدا ١٠ یاریزان لەماوەی سێ چركەدا گەڕانەوە ناو گۆڵەكەی خۆیان ئەوە شانازیە

/ هەرگیز پێشتر هەستم بەوە نەکردووە بە هاوکاری ناوبژیوان یاریی ببەینەوە

/ بالدی بەم تەمەنە کەمەوە بەشداری مۆندیالی کردووەو لە پێکهاتەى سەرەکی بەرشلۆنەدایە، ئەو موفاجەئەى ئەم وەرزەى یانەکەمانە

/ من دڵخۆشم و نۆ خاڵ لە پێش ڕیاڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووەوەین

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دۆسییەى دێمبلی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share