(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند براوەی هەفتەی (20) بوون

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر بوخوم و ڤێردەربریمەن بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی ئەڵمانیا “بوندس لیگ”، یانەی بایرن میونشن لە یاریکای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانەی بوخومی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 41، 64، 73 لەلایەن تۆماس مولەر، کینگسلی کۆمان، سێرج گنابری-یەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە “ڤیسێرشتادیۆن” بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ڤێردەربریمەن تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “ڤێستیڤالین” لە خولەکەکانی 67، 85 لەلایەن جەیمی جیتنز و جولیان براندتەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە لووتکەی ڕیزبەندیی بوندس لیگا جێگیربوو، یانەی بوروسیا دۆرتمۆندیش بە 40 خاڵەوە لە پلەی سێێمەوە چووە پلەی دووەم.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنجومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەو بارەیەوە دەنێین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوو خاڵی لەدەستدا و لیستەر، تۆتنهامی شۆک کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share