بەرشلۆنە بۆ کڕینی مێسی دەبێت (4) مەرج جێبەجێبکات

یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین دەستپێکردووە، بەڵام پێش ئەو هەنگاوە ناچارە چوار مەرجی قورس جێبەجێبکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی لالیگا ئیدارەی بارسا-یان ئاگادارکردووەتەوە، کە گەڕانەوەی مێسی بەبێ مووچە نابێت، ئەوەی تەرخانکراوە (12) ملیۆن یورۆی ساڵانەیە بۆ دوو وەرز، ئەم هەنگاوەش ناچاریان دەکات چوار مەرجی قورس جێبەجێبکەن.

یەکەم: ئەنجامدانی بەرزکردنەوەیەکی دارایی دیکە و فرۆشتنی لەسەددا (24)ی مافەکانی بینین و بیستنی ستودیۆکانی یانە.

دووەم: گەڕاندنەوەی (200) ملیۆن یورۆ لە خشتەی مووچەی یاریزانان، واتا کەمکردنەوە بەو بڕە و داشکاندنی مووچەی یاریزانەکان.

سێیەم: فرۆشتنی یاریزانان بەبڕی (100) ملیۆن یورۆ، نزیکترین یاریزانانیش ئانسو فاتی و فیران تۆرێسن.

چوارەم: تەرخانکردنی (100) ملیۆن وەک داهات و بنەمای دارایی ناوەرزشی، کە ئەوەش بە فرۆشتنی یاریزانێک یاخود دووانی دیکە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

"مۆ" ماڵئاوایی دەکات

بابەتی دواتر

سوودەکانی مۆز و توێکڵەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share