پێنج زیانی خواردنەوەی چا بە سکی بەتاڵ

خواردنەوەی چا چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام خواردنەوەی چا بە سکی بەتاڵ  چەندین زیانی هەیە لەوانەش:

-خواردنەوەی چا بە سکی بەتاڵ هاوسەنگی ترشیی ناو گەدە تێکدەدات

–  چا ماددەیەکی تێدایە بە سیۆفیلین ناسراوە، گەر بەیانیان بە سکی بەتاڵ بخورێتەوە دەبێتە هۆی قەبزی.

–  رێگری لە هەڵمژینی سەرچاوە خۆراکییە گرنگەکان بۆ جەستە دەکات.

–  خواردنەوەی چا میزکردن زیاددەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە گەر بۆ قەرەبوو شلەمەنییەکی زۆر نەخورێتەوە.

–  بوونی نیکۆتین لە هەندێک جۆری چادا دەبێتە هۆی ئالوودەبوون بە خواردنەوەی چاوە.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، پێویستە پێش 15 خولەک بۆ 20 خولەک لە خواردنەوەی چا نانی بەیانی بخورێت، یان لانی کەم میوە یان کەمێک چەرەزات بخورێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share