6 خووی خراپ كاریگەریی نەرێنی لە مێشك دروستدەكات

لای هەمووان ئاشكرایە مێشك ڕۆڵی هەیە لەسەر خۆراكی ڕۆژانەمان، لە هەمانكاتدا لایەنی دەروونی و خەویش هۆكارن و كاریگەرییان لەسەر ئاستی بیركردنەوە دەبێت.

پسپۆرانی بواری تەندروستی چەند هۆكارێك ئاشكرادەكەن كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشك دروستدەكەن. لەوانە:-

1.خەوتن:-

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ڕایانگەیاندبووە، پێویستە ڕۆژانە هەشت كاتژمێربخەوین و ئەگەر كەمتر لەو ماوەیە بخەویت مێشك توانای بیركردنەوەی نامێنێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر مێشك دەبێت.

2.ئاو:-

بەشێكی زۆری پێكهاتەی مێشك ئاوە، بۆیە ڕۆژانە دەبێت لانی كەم یەك لیتر و نیو ئاو بخرێتەوە و كەمتر لەو بڕە بخورێتەوە كاریگەری لەسەر تەواوی جەستە بە گشتی دەبێت.

3. بەكارهێنانی ئێدفۆن:-

بەكارهێنانی ئێدفۆن و دەنگی بەرز كاریگەری لەسەر هەستی بیستن دەبێت كە دواجار ئەوەش هەڕەشە و مەترسییە لەسەر مێشك.

4. دڵەڕاوكێ و تووڕەبوون:-

هەموو تووڕەبوون و دڵەڕاوكێیەك كە بەشێكی زۆرمان پێدەچێت ڕۆژانە هەمان بێت زیانی گەورە بە مێشك دەگەیەنێت.

5. جووڵەی كەم:

وەرزش نەكردن و جووڵەی كەم هۆكارێكن بۆ تووڕەبوون هۆكارێكی دیكەیە بۆ زیانگەیاندن بە مێشك و ئەركەكانی، ئەگەر ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك بۆ وەرزشكردن تەرخانبكرێت مێشك چالاكتر كاردەكات.

7. نەخواردنی نانی بەیانی:-

خواردنی نانی بەیانی یەك كاتژمێر و نیو دوای هەستان لە خەو مێشك چالاكدەكات، هەمیشە پزیشكان و پسپۆرانی بواری تەندروستی تەئكیددەكەنەوە كە پێویستە نانی بەیانیان بخورێت.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ بینینی باوكی گوازرایەوە بۆ ئامەد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share