وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەوپێیەش دوو کەس مردوون و 197 کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە هەولێر 85 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەسلێمانی 47 کەس، دهۆک 56 کەس، گەرمیان پێنج کەس و ڕاپەڕین چوار کەس توشی کۆرۆنا بوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە کە یەکێکیان لە هەولێر و یەکێکیشیان لە دهۆک بووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 109 هەزار و 151 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەوژمارەیەش 103 هەزار و 625 کەس چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 521 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

عێراق 25%ی بەرهەمە نەوتییەكان لە وڵاتانەوە هاوردە دەكات

بابەتی دواتر

ملیۆنان بەكارهێنەری ڤی پی ئێن داتاكانیان دزراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share