پزیشکێکى پسپۆر دەڵێت، بەرزبوونەوەى فشارى خوێن نەخۆشییەکى بڵاو و مەترسیدارە، پێویستى بە گرنگیپێدانى ورد و چاودێریی بەردەوامە.
دکتۆر ئەناستاسیا مالاى، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى دڵ و دەمارەکان هۆشداریدەدات لەوەى گرنگینەدان بە نەخۆشییەکە لێکەوتەى مەترسیدارى دەبێت، کە لەگەڵ تێپەڕبوونى کات زیاددەکات وەک نەخۆشییەکانى دڵ و جەڵتەى مێشک.
دەشڵێت، بەرزیی فشارى خوێن دەشێت ببێتەهۆى لەناوچوونى خوێنە دەمارەکان لە گورچیلەدا، ئەمەش تواناى لە پاڵاوتنى خوێن لاوازدەکات، کە دەبێتەهۆى سستبوونى درێژخایەنى گورچیلە.
بەپێى ئەو پسپۆڕە، ئەو نەخۆشییە رەنگیشە ببێتەهۆى تێکچوونى تۆڕى چاو، لە حاڵەتى زۆر تونیشدا دەبێتە هۆى لەدەستدانى بینایى.
خوێنە دەمارەکانیش بەهەمان شێوە لە بەردەم مەترسیدا دەبن، چونکە بەرزبوونەوەى فشارى خوێنى درێژخایەن دەبێتەهۆى گرژبوونى دەمارەکان، بەهۆیەوە چەورى لەسەر دەمارەکان کۆدەبێتەوە و لە ئاکامیشیدا تووشى تەسکبوونەوە و لەدەستدانى نەرمى دەبێت و بەوەش مەترسیی تووشبوون بە جەلتە زیاددەکات، دکتۆر ئەناستاسیا مالاى وادەڵێت.
ئاماژەشدەدات، زۆرکات کەسى تووشبوو نیشانەى جیاوازى هەیە وەک سەرئێشە، ماندوێتى، هەناسەتوندى و تێکچوونى خەو. ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر جۆرى ژیان و دۆخى دەروونى و سۆزدارى دەبێت.
بۆیە رێنوێنى دەکان بە بەردەوامى پێوانەکردنى ئاستى خوێن و پەیڕەوکردنى شێوازێکى ژیانى تەندروست و پەیڕەوکردنى رێنوێنییەکانى پزیشک بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانى تووشبوون پێى و رێگرى لە لێکەوتەکانى.