لە ئاکرێ فەرماندەیەکی سەربازی دەستیگرتووە بەسەر مووچە و موڵکی پێشمەرگەیەکی برینداری شەڕی داعشدا

فەرماندەیەکی سەربازی لە ئاکرێ دەستیگرتووە بەسەر مووچە و موڵکی یاریدەدەرێکی پزیشکیی سەربازیدا، پێشتر ئەو کەسە لە شەڕی دژی داعشدا برینداربووە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەو یاریدەدەرە پزیشکییە سەربازییە کە پێشتر لە شەڕی دژی داعشدا برینداربووە دەڵێت، “من کێشەم تووشبووە و داواکاریم هەیە دەمەوێت مەنسور بارزانی ببینم کە فەرماندەی هەردوو لەشکری تایبەتی یەک و لەشکری گوڵانە، ئەو فەرماندەی منە، بەڵام یەک ساڵە هەوڵدەدەم بیبینم نەمتوانیوە”.

ئەو یاریدەدەرە پزیشکییە ناوی شوان بەسووە وتی، “لەلایەن فەرماندەیەکی سەربازییەوە دەستگیراوە بەسەر مووچەکەمدا و ماوەی یەک ساڵە مووچەکەم دەبات و رێگەنادات من وەریبگرم”.

شوان بەسوو، برینداری شەڕی داعشە و وەک خۆی دەڵێت، “چارەسەری لە کوردستان نییە و لە دەرەوەی وڵاتە، مووچەکەمیان بردووە، داوا دەکەم فەسڵم بکات نایکات، داوامکردووە گواستنەوەم بۆ بکات بەڵام بۆم ناکات”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “من سەربە هێزەکانی زێرەڤانی و وەزارەتی ناوخۆم”.

وتیشی، “ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵكه‌مدا گرتووه‌ كه‌ دوو دۆنم زه‌وییه‌ و مه‌له‌وانگه‌، هۆڵى له‌شجوانى و باخى له‌سه‌ره‌ و ده‌ڵێن، یان موڵكه‌كان ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ئێمه‌، یانیش مووچه‌كه‌ت ناده‌ینه‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر زیندانییان هەوڵی هەڵاتنی بەكۆمەڵیان دا و دووانیان هەڵاتن

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هەوڵی هەڵاتنی بەكۆمەڵ لە گرتووخانەیەكی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share