فەرماندەیەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە بۆردومانی تورکیادا لە ڕۆژئاوا گیانیلەدەستدا

پرسەی ئەو سەرکردە کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی 19ی ئەم مانگە فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕێگەی قامشلۆ – عامودا لە تەقینەوەیەکدا شەهیدكرا، بەڵام ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە، لە بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیدا “کوژراوە”.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ “ڕۆژی 19ی ئەم مانگە، لەسەر ڕێگەی قامشلۆ – عامودا فەرماندەیەکی سەربازیی هەسەدە، کە خەڵکی ئێران بووە کوژراوە”

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکە، لەگەڵ کوژرانی فەرماندە سەربازییەکەی هەسەدە، دوو کەسی دیکەش لەناو هەمان ئۆتۆمبیل بریندار بوون.

ڕێکخراوەکە ڕووداوی کوشتنی ئەو فەرماندە ڕۆژهەڵاتییەی بەستووەتەوە بە ڕووداوی بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازیی هەسەدە لە تەلتەمر.

ڕۆژی 19ی مانگ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بنکەیەکەی سەربازيیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە شاری تەلتەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و چەند کەسێک برینداربوون.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. ئاگر لە دارستانی قەشقۆڵی لە قەزای دوکان کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share