یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ڕێگەی نمایشکردنی پۆستەرێکەوە ڕێز بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی یانەکەی نیشاندەدات.
لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی مالاتیا سپۆر، ئیدارەی یانەی فەنارباخچەی تورکی وێنەی دوو هاندەری بەتەمەنی یانەکەی لە دانیشتگای یاریگای سۆکرو ساراگلو لە ئیستانبوڵ نمایشکرد، سەرەڕای ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕاند.
پۆستەرەکە پێکهاتووە لە وێنەی هاندەرێک بەناوی مومتاز ئاماچەمیز و هاوسەرەکەی بەناوی ئیحسان تەیازمیز، لەهەمان ئەو پێگەیە دانراوە کە دووانەی ناوبراو چەندین ساڵ لێیدانیشتوون.
İhsan Teyzemiz ve Mümtaz Amcamız her maç olduğu gibi yarın da bizimle olacak. 🙏
Kalbimizdesiniz, sizi unutmayacağız. pic.twitter.com/iWgtvsgQhN
— Fenerbahçe SK (@Fenerbahce) December 11, 2020
مومتاز و هاوسەرەکەی تاوەکو ساڵی 2013 بەردەوام لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی یانەی فەنارباخچە ئامادەبوون، سەرەتا مومتازی لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییدەکات، سەرەڕای ئەوەش ئیحسان بەردەوامدەبێت لە سەردانیکردنی یاریگا تاوەکو لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییدەکات.
💛💙 🙏 pic.twitter.com/QiCfSzqOfO
— Fenerbahçe SK (@Fenerbahce) December 12, 2020
ئیدارەی یانەی فەنارباخچە لە ڕێگەی منداڵەکانی ئیسحان و مومتازەوە توانیویەتی زانیاری تەواو بەدەستبهێنێت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی نمایشکردنی پۆستەرەکەوە نوسیویانە، ” پرسەی خۆمان ئاڕاستەی سەلمین و ئۆزدام و خێزانەکە بەگشتی و خۆشەویستان و هەموو هاندەرانمان دەکەین، خێزانی فەنارباخچە هەرگیز دوو کەسایەتی جوان و ئاشقی یانەکە لەبیرناکات، پورە مومتاز و هاوسەرەکەی مام ئیحسان، لە ڕوبەڕوبوونەوەی مالاتیا سپۆر لەگەڵماندا بوون و هەمیشە لە ناو دڵانمان دەمێننەوە، لەبیرتان ناکەین”.