ئەو یاریزانانەی هاوینی 2021 گواستنەوەیان دەبێتە بێبەرانبەر

 

چەندین یاریزانی ناوداری بواری تۆپی پێ بەهۆی قەیرانی داراییوە بۆندیان لەگەڵ یانەکانیان نوێنەکردووەتەوە، ئەوەش لە هاوینی 2021 دەرگا بە ڕووی میرکاتۆیەکی ئاگریندا دەکاتەوە.

لە بواری تۆپی پێدا یاسای بۆسمان بوونی هەیە، لە ساڵی 1995وە کاریپێدەکرێت و هەر یاریزانێک بۆندەکەی کۆتاییبێت، دەتوانێت بێبەرانبەر و بەبێ فشاری یانەی خاوەندار ڕوو لە یانەیەکی دیکەبکات، هەروەها لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپاوە لە ناوخۆی ئەوروپا و وەک یاریزانێکی خۆماڵی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

وەرزی ڕابردوو بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهان، هەروەها ئاشکرابوونی زیانی دارایی یانەکان، یاریزانە ناودارەکانی بواری تۆپی پێ بەتایبەت ئەوانەی کە بۆندەکانیان بەرەو کۆتایی دەچێت واژوویان لەسەر بۆندی نوێ نەکرد.

نوێنەکردنەوەی بۆندەکان دوو هۆکاری لەپشت بوو و یاریزانان لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیانەوە لەوە تێگەیشتوون کە یانەکان بودجەی تەواویان بەردەستنییە بۆ بەخشینی موچە و ئیمتیازاتی زیاتر، هۆکارێکی دیکەش بۆ خودی یاریزانەکان دەگەڕێتەوە کە چاویان لەسەر یانەی گەورەی دیکەیە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئەو یاریزانانە کامانەن کە هاوینی 2021 بۆندەکانیان کۆتاییدێت و دەتوانن بێبەرانبەر ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکەن؟

  • لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە)
  • پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد)
  • داڤید ئالابا (بایرن میونشن)
  • جیانلویجی دۆناروما (ئەی سی میلان)
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانجستەر سیتی)
  • مێمفس دیپای (لیۆن)
  • جیۆرجینیۆ ڤایناڵدوم (لیڤەرپوڵ)
  • ئەنخێل دی ماریا (پاریس سانت جێرمان)
  • ئارکادیۆز میلیک (ناپۆلی)
  • فلۆریان تۆوڤان (مارسیلیا)
  • ڕیکی پوج (بەرشلۆنە)
  • ئیدینسۆن کاڤانی (مانچستەر یونایتد)
  • ئیریک گارسیا (مانچستەر سیتی)
  • سێرجیۆ ڕامۆس (ڕیاڵ مەدرید)
  • دیێگۆ کۆستا (ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • مەسعود ئوزێل (ئارسیناڵ)
  • جیروم بواتینگ (بایرن میونشن)
  • لوکا مۆدریچ (ڕیاڵ مەدرید)
  • خاڤی مارتینێز (بایرن میونشن)
  • زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (ئەی سی میلان)
بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای کریستیانۆ دەکات

بابەتی دواتر

پڕۆسەی واژوو کۆکردنەوە لە دژی سەرۆکی بارسا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share