شەڕ لە نێوان ئێران و ئەفغانستان سەریهەڵدا و چەكی قورس بەكاردەهێنن

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و هێزەكانی تاڵیبانی ئەفغانستاندا روویدا و چەکی قورس لە دژی یەكدی بەكاردەهێنن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەفغانستان، لەوانە “هەرات نیوز” و “ئاماج نیوز”، هێزەكانی تاڵیبان بارەگایەكی هێزە ئەمنییەكانی ئێرانیان لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتەكە بەر مووشەك داوە، لە وەڵامدا هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران بە تۆپ و مووشەك هێرشیانكردووە، بەو هۆیەوە چەند پێگە و خانوویەك لە ناوچەی غەوادر عەبدولڕەحمان لە خۆرئاواوی شاری زرنجی سەر بە پارێزگای نیمروز لە ئەفغانستان پێكراون.

لە درێژەی ئەو شەڕەدا، هێزەكانی تاڵیبان ژمارەیەك تانك-ـیان بەرەو ناوچە سنوورییەكان جووڵاندووە و میدیای نیمچەفەرمیی ئێران دەڵێت، پێكدادانەكان زیانی گیانییان لێنەكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد. وەزارەتەکە…
Total
0
Share