وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد.

وەزارەتەکە لە گشتاندنەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمڕۆ ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، راگەیاندن ئامرازێکی کاریگەرە و میدیای کوردی دەتوانێت رۆڵی گرنگ لە پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بنکەی بێلایەنانەی هەرێمی کوردستان لە رووداوەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت”.

دەشڵێت، “لەم سۆنگەیەوە ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و پەیج و به‌کارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەكەینەوە، کە پێویستە رەچاوی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و باری دەروونیی خەڵک بكرێت و هیچ جۆرە هەواڵێکی بێسەرچاوە و نادروست، دەربارەی پەره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، بڵاونەکرێتەوە کە لایەنگریی تێدابێت. هەموو جۆرە هەواڵێک لەبارەی ئەمنیەتی کوردستان و زانیاری دەربارەی رووداوەکان، تەنها لە سەرچاوەی فەرمی وەردەگیرێت”.

داواشدەکات، “هه‌موولایه‌ک به‌رپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداو و پێشهاتانە بکەن، هەر لایەن و دامەزراوەیەکی میدیایی و به‌کارهێنەرانی سۆشیال میدیا، هەواڵی بێبنەما بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ترس و تۆقاندن بڵاوبکاتەوە، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە. هاوكات لەیلا زانا، سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، “پڕۆسەی…
Total
0
Share