ئەبوبەكر هەڵەدنی: مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتار رێكخراوەتەوە و نابێت لە 4 ملیۆن دینار زیاتر بێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە خولەكانی پێشتر هەر پەرلەمانتارێك یەك هەفتە دەوامی بكردایە بە مووچەی شەش ملیۆن و 400 هەزار دینار خانەنشین دەكرا، بەڵام لەم خولەی پەرلەماندا بابەتی خانەنشینیی پەرلەمانتار رێكخراوەتەوە.

راشیگەیاند، ئێستا بابەتی خانەنشینیی پەرلەمانتار بەشێوەیەك رێكخراوەتەوە، ئەگەر 40 ساڵ خزمەتی هەبێت كاتێك خانەنشین دەبێت مووچەكەی لە یەك ملیۆن بۆ یەك ملیۆن و 250 هەزار دینار تاوەكو چوار ملیۆن دینار وەردەگرن، كە هیچ پەرلەمانتارێك نییە لەم خولەی پەرلەماندا بە چوار ملیۆن دینار خانەنشین بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە خەڵكی بەهێز لە خولەكانی داهاتوو دابنرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان رۆڵی خۆی بگێڕێت.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەكان دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share