شاخەوان عەبدوڵا: سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیاری ناردنی مووچە دەدرێت

جێگری سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیاری ناردنی مووچە دەدرێت.
د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئومێدەوارین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دادگای فیدراڵی بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێم بدات.
وتیشی، “لە یەکشەممەی پێش جەژن رێکارەکانی ئەو سکاڵایە تەواوکران کە چەند فەرمانبەرێک لە دادگاکە دژی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق تۆماریان کرد”.
سەرەڕاى تێپەڕبوونى 10 رۆژى مانگى حوزەیران، هێشتا مووچەخۆرانى هەرێم مووچەى مانگى ئایارى رابردوویان وەرنەگرتووە و بەپێى نووسراوەکەى دارایى عێراق چارەنووسى مووچەى تەواوى مانگەکانى داهاتووى ئەمساڵیان نادیارە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌: چیای گۆیژە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌ ڕایدەگەیەنێت، چیاکە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە و پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ بێن. ڕه‌ئوف بایزئاغا، سه‌رپه‌رشتیاری…
Total
0
Share