پارێزگای سنە.. ‘سوکایەتییکردن بە سونە’ کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

بەهۆی پەخشکردنی بەرنامەیەک لە کەناڵی تایبەت بە پارێزگای سنە، کە تێیدا بە جۆرێک باس لە معاوییەی کوڕی ئەوبوسوفیان کرابوو، سونەکانی پارێزگاکە بە سوکایەتی لێکیاندایەوە و بە توندی ئیدانەی پەخشکردنی بەرنامەی هاوشێوەیان کرد.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا کە هاوکاتە لەگەڵ چلەی کوژرانی ئیمام حسێن لە بەرنامەیەکدا چەندینجار معاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان کە لەلای سونە مەزهەبەکان کەسایەتییەکی پیرۆزە بە بکوژ ناوهێندراوە.
لەسەر ئەم پرسە فراکسیۆنی سونە لە پەرلەمانی ئێران بە توندی ئیدانەی پەخشکردنی ئەو بەرنامەیەی کرد و داوای دووبارە نەبوونەوەی کرد.

هاوکات یەکێتیی سونەکانی ئێران ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بەرنامانە هیچ شتێک دروستناکات جگە لە دروستکردنی درزێکی گەورە لە نێوان شیعە و سونە لە خاکی ئێراندا”.

لە دوای گیان لە دەستدانی عوسمانی کوڕی عەفان لە دوای ئەو عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب بووە خەلیفەی موسڵمانان و لەو کاتەدا معاوییەی کوڕی ئەبوسوفیان ناکۆکی لەگەڵ عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبدا هەبوو و دواتریش کوڕەکەی حسێن بەپێی ڕێککەوتنێک پۆستی خەلیفەیی بۆ معاوییە بەجێهێشت.

ئەم ناکۆکییە مێژووییە بەردەوام دژایەتی لە نێوان سونە و شیعەدا دروستکردووە و ئێرانیش چونکە حکومەتەکەی شیعەیە ساڵانە ئەم ناکۆکی و نیگەرانییە لەلایەن سونە مەزهەبەکانەوە دروست دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئوردن و ئیسرائیل ڕێككەوتنێكیان ئیمزاكرد

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share