كەشناسیی هەرێم: لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆكیش نمەباران دەبارێت، پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێك ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك ئەگەری كەمێك بارانبارین هەیە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی

دهۆك : 20 پلەی سیلیزی

كەركوك : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی

سۆران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: لە پڕۆژەی تاکسیی میتەر تا كیلۆمه‌تره‌كه‌ زیاتربێت نرخ كه‌مده‌بێته‌وە

پڕۆژەی تاکسیی میتەر ڕادەگەیەندرێت و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، نرخەکان لە بەرژەوەندیی سەرنشنینان دەبن. جه‌میل كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی…
Total
0
Share