حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، له پێناو هاوكاریكردنی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره، هەروەها ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا گرێبه‌ستی رەسمییان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم ئه‌نجامنەداوە، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی وادەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی عومرە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرایکرد، “بڕیاربوو له 15ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆتا وادەبێت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی گه‌شتی عومره بۆ هاوڵاتییان، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و هاوكاریكردنی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره، بۆ ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا گرێبه‌ستی رەسمییان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم ئه‌نجامنه‌داوه یان مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واونه‌كردووه، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان واده‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی عومره بۆ یه‌ک مانگی دیكه درێژكرده‌وه، واته گرێبەستکردن تاوه‌كو 15ی تشرینی دووەمی 2025، به‌رده‌وامده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كەینەوە كه تاوه‌كو ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واونه‌كردووه و گرێبه‌ستییان ئه‌نجامنه‌داوه، به زووترین کات ده‌ستبکەن به ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و گرێبه‌ست ئه‌نجامبده‌ن، تاوەکو بتوانن به شێوه‌یه‌كی رەسمیی و بێ گرفت پرۆسه‌ی گه‌شتی عومره ئه‌نجامبده‌ن”.