فراکسیۆنی کۆمەڵ: عوسمان کانی کوردەیی لەمەوبەدوا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری فراکسیۆنەکەیەوە بە بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان عوسمان کانی کوردەیی دوورخستەوە.

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەندین جار وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هۆشداریمان دا بە مامۆستا عوسمان عەلی کانی کوردەیی کە پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بێت و بۆی نییە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، بەڵام ناوبراو گوێی پێ نەدا و سور بوو لەسەر بەشداریکردن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share