بەغداد رەزامەندی لەسەر ناردنی نەوت بۆ هەرێم بە نرخی داشکێندراو دەربڕی

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا بەناردنی 50ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتی کراوی 250 دینار بۆ لیترێک.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای هەوڵی بەردەواممان لەماوەی رابردوو بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ پێدانی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم، ئەمڕۆ بڕیاردرا بەناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت وەک بڕی یەکەم بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتی کراو 250 دینار بۆ لیترێک.

ئاشکراشیکرد، ئەم بڕە نەوتە رۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا، لە هەوڵی بەردەوام دەبین بۆ زیادکردنی بڕەکـەی، پێویستـە لەسەر حکومەتی هەرێم پەلەبکـات لەوەرگرتنی ئەم بڕە و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئەو نەوتەی بڕیارە بەغداد بینێرێت بڕی 21 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی، هەولێر 15 ملیۆن لیتر، دهۆک حەوت ملیۆن لیتر و هەڵەبجـە پێنج ملیۆن لیترە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكخستنی دەنگی كورد، تەبایی و كاری پێكەوەیی ئامانجمانە

بابەتی دواتر

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری چاندنی دڵی دەستکرد لە عێراق ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share