لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی و جەختدەکاتەوە، “ئەگەر کاک کۆسرەت و سەرکردایەتیی یەکێتی نەبوونایە ئێستا لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتی هەرێمیان پێکنەدەهێنا”.

لوقمان وەردی لە لێدوانێکدا دەڵێت، “کاک کۆسرەت قارەمانی تۆمارکردنی داستانی سەری رەشە، لە راپەریندا خۆنەویست بووە و پاڵەوانی رزگارکردنی هەولێرە، ئەگەر کاک کۆسرەت و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبوایە، ئێستا ئاسان نەبوو لە هەولێری پایتەختەوە بە ئازادی داموودەزگا دەستورییەکانی حکومەتی هەرێم پێکبهێنین”.

جەختیکردووەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری ئەم گەلەیە و یەکێک لەوانەش کاک کۆسرەتە کە دەبێت گەلی کورد شانازیی پێوەبکات.

سەبارەی بەو میدیایانەی ئەو تۆمەتانە بڵاودەکەنەوە رایگەیاند، “ئەو سایتە سێبەرانەی کە بەپارەی دزراوی نەوت ئیدارە دەدرێن و دەیانەوێت تۆمەت ببەخشنەوە بەرامبەر بەسەرکردەیەکی خۆشەویستی وەک کاک کۆسرەت”.

وتیشی، “من پێم وایە جگە لە رووڕەشی و سەرشۆڕی و شەرمەزاری، هیچی تریان دەستناکەوێت”.

لوقمان وەردی دەڵێت، “ئێمە بەهەموو شێوەیەک ئەم شێوازە سیاسەتە رەتدەکەینەوە و پێمان وایە دەبێت رەمزی سەرکردەیەکی خۆشەویستی وەک کاک کۆسرەت تەقدیر بکرێت”.

جەختدەکاتەوە، “دەبێت لەم هەولێری پایتەختە پەیکەری زێڕ بۆ کاک کۆسرەت دروستبکرێت”.

ئاماژە بەوەدەکات کە هەرێمی کوردستان خاوەنی کاک کۆسرەتێکە کە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناوی ئەم گەلەدا سەرفکردووە، هاوکات سەرەڕای خراپی باری تەندروستی، لەشەڕی داعشدا سەرکردایەتیی تێکشکاندنی ئەو گروپە تیرۆریستییانەی دەکرد.

بابەتی پێشتر

هەولێر..گردبوونەوەی پزیشکانی ددان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share