ئەو حاجییە کوردەی لە مەککە جەڵدە لێیدا گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەختەر ئەحمەد ئەو هاوڵاتییەکەی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی سعودیە و پێش بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج تووشی جەڵتەی مێشک ببوو گیانیلەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتیی ئەختەر ئەحمەد خەڵکی شاری هەڵەبجە دوای چەند رۆژێک لە تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا.

ئەو حاجییە لەدایکبووی ساڵی 1955 بوو، لە کاتی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم لە شاری مەدینەوە بۆ شاری مەککە تووشی جەڵتەی مێشک ببوو و گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش کچی حەو حاجییە گەیشتە لای و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سعودی و ئەڵمانی و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

لە دوای گەیشتنیان بە عەرەبستانی سعودی ئەمە دووەمین حاجی هەرێمی کوردستانە گیانلەدەستبدات.

 

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: یەك ملیۆن مەتر زەوی لە هەولێر دراوەتە هاوڵاتییەكی عەرەب

بابەتی دواتر

هەولێر..ئەو کچەی لەگەڵ خوشکەکەی زاواکەیان تەقەی لێکردن گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share