وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەكانی خانەنشینی بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێكی لەبارەی خانەنشینبوونی ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتەكە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، فەرمانێكی وەزاریی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكان دەركردووە و بە پێی فەرمانەكە، ئەو ئەفسەر و كارمەندانەیان خانەنشین دەبن، كە یاسای راژە و خانەنشینیی سەربازی ژمارە (3)ی ساڵی 2010 دەیانگرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(259) پشتبەست بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی ژمارە(212 اتحادییە/2022) لە 23/11/2022 تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، ژمارە (9) ساڵی 2014ی هەمواركراو، ئاماژە بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لە رۆژی 17/10/2023 تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینیی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە هەرێم”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی پێشمەرگە پشتبەست بە بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكان بڵاوكردووەتەوە و بە پێی فەرمانەكە ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە كە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای راژە و خانەنشینیی سەربازی ژمارە(3)ی ساڵی 2010 خانەنشین دەكرێن، كە پاڵپشتە بە ماددەی(35) لە بڕگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە(9) ساڵی 2014”.

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە كەمبكاتەوە بۆ 60 ساڵی كە ئەمەش وادەكات ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە دەزگا و دامەزراوە و ناوەندە حكومییەكان خانەنشین بكرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
Total
0
Share