ناسا ناردنی کەشتیوانە ئیماراتییەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان دواخست

هەرچەندە بڕیار بوو پاش کەمێکی دیکە کەشتیی ئاسمانی CREW 6 رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت، بەڵام ئاژانسی ناسا بۆ ماوەیەک گەشتەکەی راگرت.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) بڵاویکردەوە، “بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناردنی کەشتیی ئاسمانیی CREW 6 بۆ بنکەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دواخرا”.

بڕیار بوو کەشتییە ئاسمانییەکە کاتژمێر 10:45 بە کاتی ئیماراتی عەرەبی بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێبکەوێت.

کەشتییە ئاسمانییەکە بە یەکەم گەشتی درێژمەودای کەشتییوانانی ئاسمانی عەرەبی و دووەم گەشتی ئیماراتی بۆ بنکەی بۆشایی ئاسمان دادەنرێت کە لەلایەن بنکەی محەمەد بن راشدی بۆشایی ئاسمان رەوانە دەکرێت.

سوڵتان نیابی دووەمین کەشتیوانی ئاسمانی عەرەبە کە دەچێتە بۆشایی ئاسمان و بڕیاربوو ئەمڕۆ لەدوای راهێنانێکی زۆر بە هاوکاری ئاژانسی ناسا بچێتە بۆشایی ئاسمان و ماوەی شەش مانگ بمێنێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. مەسعود هانسەر قۆناغێكی نوێی ژیانی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share