راگرتنی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆكەخانەكان بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، راگرتنی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆكەخانەكان كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەبێت، هەرچەندە قەبارەی خستنەروو لە فڕۆكەخانەكان بەو شێوەیە نییە، بەڵام دواجار هەر كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار دەبێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆكەخانەكان كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەبێت و ئەگەر رۆژانە 500 بۆ 600 كەسیش لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی سوودمەندبووبێتن دواجار بەشێكی ئەو دۆلارە خراوەتەوە بازاڕ و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبووە.

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی ئاشكراشیكرد، “كەسانێك هەبوون بۆ سوودمەندبوونیان لەو بڕە دۆلارەی كە لە فڕۆكەخانەكان بۆ گەشتیاران فەراهەم كرابوو گەشتیانكردووە و ئەوەش وایكردووە، بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) بڕیارەكەی دەركردووە و ئەو مامەڵەیەی راگرتووە”.

بابەتی پێشتر

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر: لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: بافڵ جەلال تاڵەبانی قسەی سەرەتا و كۆتایی یەكێتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share