لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بەسەختی برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بنەسڵاوە، کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو ژەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر پردی بنەسڵاوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت، کەوتەخوارەوە و کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی زۆرەوە بووە، ئۆتۆمبێلەکە لە دوورییەکی زۆر لە پردەکەوە کەوتووەتەخوارەوە، جگە لە زیانە گیانییەکان زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک داوا لە شۆفێران دەکات بە هیلاکی، خەواڵویی و بێئاگایی شۆفێری نەکەن، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلە لە پشکنینەکاندا شوێنەواری هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی خێرایی و برێککردنی نەبووە.

شەوی ڕابردووش بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە لەسەر ڕێگای کۆیە – دوکان کەسێک کە شۆفێری تراکتۆرەکە بووە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share