تمەن نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد

لە نوێترین دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاردا، ئەمڕۆ شەممە بەهای ئەو دراوە گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژووی خۆیدا.

ئێستا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە شاری هەولێر، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 500 هەزار تمەنە و لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 300 هەزار تمەنە.

بە پێچەوانەی بەهای تمەنەوە، كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینارە، دوای ئەوەی لە كاتەكانی نیوەڕۆدا 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 300 دینار بوو.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە ژاپۆنی هەژاند

بابەتی دواتر

ڤایرۆسێكی كوشندە بڵاوبووەتەوە نە ڤاكسینی هەیە و نە چارەسەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
Total
0
Share