بەهۆی ئاڵۆزبوونی گرژییەکان نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاو بۆ سەروو 95 دۆلار بەرزبووەوە.
ئێستا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
شارەزایان، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە لە گەرووی هورمز و نزیکبوونەوەی کاتی کۆتاییهاتنی ئاگربەست، بە هۆکاری سەرەکیی شۆکی بازاڕی وزەی جیهان دەزانن.