روونكردنەوەیەك لە قائیمقامیەتی هەولێرەوە

قائیمقامیەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، (سەردار ئازاد) كە خاوەنی نووسینگەی فرۆشتنی خانوو و زەوییە لەسەر بڕینەوەی 11 دار لە پاركێك دەستگیركراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە لێدوانی هاوڵاتی (سەردار ئازاد) كە خاوەنی نووسینگەی فرۆشتنی خانوو و زەوییە و گوایە لە سەر ڕەخنەگرتن لە حكومەتی راسپاردە لە هەولێر نووسینگەكەی داخراوە، بە پێویستی دەزانین بە هەموو لایەكی رابگەیەنین ئەوەی ئەو وتوویەتی دوورە لە ڕاستی و بە لاڕێبردنی ئەو تاوانەیە كە دەرهەق بە ژینگە و سیمایی جوانی هەولێر ئەنجامیداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ناوبرا بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و ئاگاداركردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار كە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێرە و بەبێ ئەوی هیچ دامودەزگایەكی دیكەی حكومی ئاگاداربكاتەوە و لە پێناو بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی و بۆ قازانجی گیرفانی، هەڵساوە بە بڕینەوەی 11 داری (شماسی) و هەڵپاچینی ژمارەیەكی زۆری داری (كالیپتۆس).

راشیگەیاند، ئەو هاوڵاتییە هەڵساوە بە هەڵگرتنی سێتی یاریی منداڵان لە پاركی (ئەكوا پارك) كە ڕێكاری یاسایمان لە بەرامبەریدا گرتووەتەبەر و جگە لە داخستنی نووسینگەكەی لە بەرامبەر ئەو كارە نایاساییەی ئەنجامیداوە دەدرێتە بە دادگا.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک بەرپرسی تێدا بووە<br>هێلیکۆپتەرێکی ئێرانی کەوتە خوارەوە

بابەتی دواتر

دەرزی گەشە گەیشتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share