شارەزایەکی کەشناسی: گەرما کاتییە و سەرمای بەهێز بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، کەشی سەرما کۆتایینەهاتووە و باران و سەرمای بەهێز بەڕێوەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی دووشەممە و سێشەممە 16 و 17ی مانگ، شەپۆلێکی گەرمای لاواز روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، پێشنیازم بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە، پۆشاکی گەرم لانەبەن، چونکە ئەو گەرمایە کاتییە؛ دواتر باران و سەرما دێتەوە، دواتریش سەرمای بەهێز.

هۆشدارییش دەدات و دەڵێت، “ئاگاداری پەتای وەرزی بن لە 16ـی 2 بۆ 1ـی 3 بەربڵاودەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share