ئێستا.. یانەی نەسڕ لەبری ڕۆناڵدۆیەک (30) ڕۆناڵدۆی هەیە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگال، گۆڕانکاری لە هزر و بیرکردنەوەی یاریزانانی یانەی نەسڕی سعوودی-دا دروستکردووە و هەمووانی خستووەتە سەر ئاراستەی خۆی.

بەپێی زانیارییەکانی خوسێ بلێسا، پسپۆری بواری خۆراک کە بەتایبەت کار لەگەڵ کریستیانۆدا دەکات، یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە سعوودیە تەواوی سیستەمی خۆراک و مەشقکردنی گۆڕیوە، سەیر لەوەدایە سەرجەم یاریزانانی نەسڕ دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی هەمان سیستەم و پلان.

بلێسا بە میدیاکانی وتووە، “کریستیانۆ یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی پلانەکان، ئێمە لێرەوە ناتوانین هیچی فێربکەین، بەڵکو هەندێکجار سەردانی دەکەین، بینیم لە نەسڕ قوتابخانەیەکی لە چواردەوری خۆی بونیادناوە و مێنتاڵی هەر (29) یاریزانەکەی دیکەی گۆڕیوە، ئەوەی ئەو دەیکات یاریزانەکانی دیکەش دەیکەنەوە، ئاستی هەموویان ببەرزبووەتەوە و ماسولکەکانیان باشتر کاردەکات.”

پسپۆرەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی ڕوودەدات سەرسوڕهێنەرە، چونکە لە ماوەیەکی کەمدا لەسەددا 90ی ماسولکەی جەستەی یاریزانانی نەسڕ بەهێزتر بووە، ڕێجیمەکەی کریستیانۆ لەنێوانیاندا بووەتە باو، ئەوەی ئەو دەیکات، ئەوان دووبارەی دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

كەوچكێكی چا لە گەدەی ژنێكدا لە نەجەف دەرهێندرا

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری لایپزیگ بۆ ڕیاڵ و سیتی: بەتەما مەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆسیمین قوفڵ بووە و خۆشحاڵیشە

هیچ گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی پێشکەش نەکراوە، یاریزانەکەش دەڵێت، “لێرە بەختەوەرم.” دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەندریو ڕۆبێرتسۆنی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ دەستپێکردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی “دەیلی…
Total
0
Share