مان یونایتد لە شەش جەمسەرەوە هێرشی دەستپێکرد

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە شەش جەمسەرەوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان چڕکردووەتەوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی بەریتانیا، بەرێوەبەرانی مانچستەر یونایتد لە دۆسییەی کڕینی ئەدریان ڕابیۆ کشاونەتەوە و جموجۆڵی بەهێزیان دەستپێکردووە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێریک تین هاگ.

بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ فرینکی دی یۆنگ، کاسیمێرۆ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، کریستیان پولیسیچ، موزیس کایسیدۆ، جواو فیلێکس کردووە.

یاریزانەکان وەڵامێکی ئەرێنی-یان بە ئیدارەی یونایتد نەداوەتەوە، بەڵام هەوڵەکان لێرەدا ناوەستنەوە بە تایبەت دوای ئەوەی لە دەستپێکی “پریمەرلیگ”دا سەرکەوتوو نەبوون.

یەکێکی دیکە لەو کەیسانەی لە هەفتەی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە، بابەتی بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

یاریزانەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووپاتیکردووەتەوە، بەم زووانە وەڵامی سەرجەم پڕوپاگەندەکان دەداتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالكی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لە داوا ناڕەواكانی وەزارەتی نەوتی عێراق كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share