خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.

بەهۆی مردنی مەلیكە ئەلیزابیسەوە، بڕیار دراوە یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕابگیرێت.

لەخولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە كاتژمێر 7:30 خولەك دەبێتە میوانی یانەی قادش.

دوو ساڵە بەرشلۆنە چوار یاریی بەرامبەر قادش كردووە هیچیانی نەبردۆتەوە، دوو جار شكستی هێناوە، دوو جار یەكسان بووە.

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری تۆرینۆ دەكات و ئەی سی میلانیش دەبێتە میوانی سامپدۆریا.

ئینتەر هەشتەمە و حاڵی باش نییە، پێنج یاریی كردووە دوانی دۆڕاندووە.

ئەی سی میلانیش لە پلەی سێیەمدایە، شكستی نییە بەڵام دوو جار یەكسان بووە.

لەخولی ئەڵمانیا بایرن میونشنی سێیەم میوانداری شتوتگارتی سیانزەیەم دەكات.

لە فەرەنساش، پاریسی پێشەنگی ڕیزبەندی بەرامبەر یانەی بریست یاریی دەكات كە لەپلەی حەڤدەیەمدایە.

خولی ئیسپانیا

ئیسپاینۆل – ئیشبیلیە 5:15

قادش – بەرشلۆنە 7:30

ئەتلەتیكۆمەدرید – سێلتاڤیگۆ 10:00

خولی ئیتاڵیا

ناپۆلی – سپیزیا 4:00

ئینتەرمیلان – تۆرینۆ 7:00

سامپدۆریا – میلان 9:45

خولی ئەڵمانیا

بایرن میونشن – شتوتگارت 4:30

لایبزیگ – دۆرتمۆند 4:30

خولی فەرەنسا

پاریس سانجێرمان – بریست 6:00

بابەتی پێشتر

داوای مافی پەنابەری لە ئەوروپا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید نایەوێت ئەنچیلۆتی بڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share