بۆچی لە ئێستادا نووسراوەكەی لاهور جەنگی بورهان بڵاودەكرێتەوە؟

مەسرور بارزانی و لاهور جەنگی بورهان

بڵاوكردنەوەی نووسراوەكەی لاهور جەنگی بورهان لە ئێستادا پرسیار و گومانی زۆری هێناوەتە ئاراوە، شرۆڤەكارێك وردەكارییەكەی رووندەكاتەوە.

شرۆڤەكارێكی سیاسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاراستەكردنی لاهور جەنگی بورهان بۆ نووسینی نامەكە و بڵاوكردنەوەی لە ئێستادا بەشێكە لە پلانێك كە لەلایەن مەسرور بارزانی و پاراستنەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخی زۆنی سەوز و یەكێتی.

وتیشی، “ئەو هەنگاوەش لە ئاكامی وەستانەوەی یەكێتییە لە دژی گەندەڵی، تاكڕەوی و خۆسەپاندنی مەسرور بارزانی و تیمی پاراستن لە حكومەت”.

شرۆڤەكارەكە، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، ئەوەشی خستەڕوو، لاهور جه‌نگى بورهان بووه‌ته‌ دارده‌ستی مه‌سرور بارزانی، هه‌ركات بیانه‌وێت شه‌ڕى یه‌كێتى بكه‌ن به‌كاریده‌هێنن، لەكاتێكدا بە خوێندنەوە بۆ لۆژیك و دۆخی ناوچەكە هەموان دەزانن داردەستێكی لاوازە و ئەنجامی نابێت.

“لاهور جه‌نگى بورهان له‌پێناو ئومێدێكى ساخته‌ كه‌ مه‌سرور بارزانى و پاراستن پێى به‌خشیووه‌ هه‌موو كارێك ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌شه‌ هه‌ركاتێك ویستیان له‌سه‌ر بێت سوود له‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانى ده‌بینن و به‌كاریده‌هێنن، چونكه‌ ده‌زانن خاڵى لاوازى ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تى بۆ ئه‌و مه‌كانه‌ته‌ى كه‌ لە رابردوودا هه‌یبوو” شرۆڤەكارەكە وای وت.

بە بڕوای ئەو لاهور جه‌نگى بورهان لەو نووسراوەیدا یاساى پێشێلكردووه‌ و دژى بڕیارێكى یاسایی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ روونى “ئه‌نجامى كاره‌كه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى یاسایه‌ و دەكرێت لەسەری دادگایی بكرێت”.

بابەتی پێشتر

هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر 213 پارچە دەمانچەدا گرت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share