تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە

بەیانی ئەمڕۆ 14 ی کانونی یەکەم، تەرمی پیاوێک کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە لەنێوان ناحیەی شۆرش و سەنگاو دۆزرایەوە.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیقامی قەزای چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە تەرمی پیاوێک لە گوندی مەنیلە لە نێوان ناحیەی شۆرش و سەنگاو دۆزراوەتەوە، و ئاسەواری چەند فیشەکێک بە مل و سەریەوە بووە”.

قائیقامی چەمچەماڵ وتیشی، “پیاوەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لەسەری، بەڵام بڕی نزیکەی 600هەزار دیناری عێراقی پێبووە و نەبراوە”.

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕوداوەکە دەستپێکردووە و تەرمەکەش لە پزیشکی دادوەرییە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ناسنامەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل: کورد لە سوریا تەنها بەهۆی ناسنامەکەیەوە ئاوارە دەکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پەیامێکی لەبارەی دۆخی کورد لە رۆژئاڤا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگی مانای بێلایەنی نییە. وەزارەتی دەرەوەی…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: شانازییە بۆ كوردستان و سلێمانی كە هەمیشە دوای گەمارۆدان دەبنەوە مەڵبەندی جێ سەرنجی دونیا

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئاشتی گاڵتە نییە.. ئاشتی خەباتێكی مەزن و گەورەیە، وەك…
Total
0
Share