پۆلیسی راپەڕین: لە رانیە کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە کە بە وتەی خۆی قاسەیەکی بچووکی لە ماڵەکەی لێدزراوە کە بڕی 700 هەزار دیناری تێدابووە، سکاڵای تۆمارکرد.

دەشڵێت، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و  دوای بەدواداچوون و دەستکەوتنی زانیاریی پێویست و بە سوودوەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت و دوای بەدستهێنانی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا نا”.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “دادوەر بڕیاریدا بە راگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی وە تۆمەتبار پێشینەی تاوانکاریی هەیە و پێشتر لەسەر تاوانی دزیکردن سزادراوە، ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، داوامان لێکراوە خەمڵاندنێک بۆ زیانەکان بکەین تاوەکو قەرەبووی هاوڵاتییان بکەینەوە.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
Total
0
Share