کۆرپەیەکی فڕێدراو سەگی بێلانە تەرمەکەی دەدۆزنەوە

هێزە ئەمنییەکان ئاشکرایانکرد، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی کۆرپەیەک لەلایەن کۆمەڵێک سەگی بێلانەوە دۆزراوەتەوە کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەری.

سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغداد بڵاویانکردەوە، زانیارییان پێگەیشتووە لەبارەی بوونی ژمارەیەک سەگی بێلانە لە ناوچەی شەعبی باکووری بەغداد، کە جەستەی کۆرپەیەکیان بەدەمەوە بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆرپەکە تەمەنی حەوت رۆژ بووە و رەگەزی نێر بووە پێشتر لەو ناوچەیە فڕێدراوە.

دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان تەرمی منداڵەکە براوەتە پزیشکی داد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی: تائێستا باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، تائێستا بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكە نەخراوەتەوە. محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی…
Total
0
Share